شارپرێس:
بڕینی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری به‌عێراق گه‌یاندووه.
له‌یس ساعدی، توێژه‌ری ئابووری به‌كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ی ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی بڕینی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه، زیانه ئابوورییه‌كه‌ی له‌نێوان 400 ملیۆن بۆ ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلاره".
ئه‌و توێژه‌ره ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ بڕینی زیاتری هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت، ڕۆژانه قه‌باره‌ی زیانه ئابوورییه‌كان كه له عێراق ده‌كه‌وێت زیاد ده‌كات.
له‌یس ساعدی باس له‌وه‌شده‌كات، كه‌رته‌كانی گشتی و تایبه‌ت، كۆمپانیا و بانكه‌كان دیارترین ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
ڕ . ج