شارپرێس:
دادوه‌ری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركوك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ پارێزگاری شاره‌كه به‌وه‌كاله‌ت ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركوك، دادوه‌ری ده‌سته‌كه به‌گوێره‌ی ماددەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ڕاكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌ركرد.
پێشتر ڕاكان جبوری تۆمه‌تی "گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی" هه‌روه‌ها قۆستنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی درابوه پاڵ.
به‌ده‌ر له‌پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، دادوه‌ری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شه‌ش كه‌سی ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی ڕاكان جبوری ده‌ركرد.
ڕ . ج