شارپرێس:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌نگاوی خێران ده‌نێن بۆ به‌دیهێنانی داواكانی خۆپیشانده‌رانی عێراق.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، "گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌مڕۆ هی ئه‌مڕۆ نین و به چه‌ند مانگێك دروستنه‌بووه، زیاده‌ڕه‌ویی ده‌كرێت له تۆمه‌تباركردنی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت به گه‌نده‌ڵی".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئەم رووداوانەی ئەم دواییەی عێراق نێوجەرگەی وڵاتیان هەژاند و پێویستە هەڵمەتێکی فراوانی چاکسازیی ئەنجامبدەین.
عه‌بدولمه‌هدی وتیشی، "هه‌رچه‌نده سیسته‌می وڵات لاوازتربێت وڵات گه‌نده‌ڵ تر ده‌بێت، پێویسته یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی بگۆڕدرێت و ده‌ستوری عێراق هه‌مواربكرێته‌وه".
رونیشیكرده‌وه، لەسەردەمی کابینەی ئێستادا گەشەی ئابووریی هەبووە و حکومەت قەیرانی گەورەی تێپەڕاندوون، هەنگاوی خێراش دەنێین لە بەدیهێنانی داواکانی خۆپیشاندەران.