كچان‌و ژنان دەبێت لەكاتی سووری مانگانە چی بخۆن‌و چی نەخۆن

تەندروستی

13/11/2019‌ 973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سووری مانگانەی ئافرەت زۆر كات دەبێتە لەدەستدانی چەندین مادەی كانزایی و ڤیتامین لەڕیگەی خوێنبەربوونەوە. 

بۆ گێرانەوی لەدەستچووەكان پسپۆڕەكان پێشنیاز دەكەن، كە سیستەمیكی خۆراكی هاوسەنگ دەتوانێت ئەو كارەت بۆ بكات و ڕێژەی مادە خۆراكییەكان ڕابگرێت، چونكە نەبوونی ئەمانە دەبنە هۆی سەرئێشەو دڵ تێكهەڵان‌و بێ هێزی.

ئەم خۆراكانە یارمەتی دەرن لە قۆناغی سووڕی مانگانەدا:
برۆكڵی:
زۆرترین مادەی كانزایی، كە لەدەستی بدەیت لە خوێن بەربووندا مادەی ئاسنە، برۆكڵی دەتوانێت ئەو كێشەیەت بۆ چاربكات.

لەپاڵ ئاسندا، برۆكڵی بەمادەی ڕیشاڵی، مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم دەوڵەمەندە، كە دەتوانن كێشەی هەرس چارەسەر بكەن و ماسولكەكان پشووپێ بدەن.

مۆز:
مۆز دەكرێت باشترین هەڵبژاردە بێت بۆت لەسووری مانگانەدا، ئەو جۆرە میوانەی پۆتاسیۆم ، مەگنیسیۆم و ڕیشاڵیان تێدایە ئەوا یارمەتی ڕێكخستنی جوڵەی ڕیخۆڵەكان دەدات.

قاوەی تاڵ
ئەگەر حەزت لێبوو بۆ ئەوەی قاوەی زیاتر بخۆیت، ئەوا قاوەی تاڵ زۆر باشە بۆت، چونكە مادەی كانزایی پێویستی وەك ئاسن، مەگنیسیۆم و دژە ئۆكسانی تێدایە. 

هەروەها سوودی بۆ وروژمی خوێن و هێوركردنەوەی دەمارەكانی خوێندا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا باری دەروونی پەرە پێدەدات.

ماسی سەلەمۆن
سەلەمۆن دەبێت لە هەموو سیستەمی خۆراكێكدا زیاد بكرێت بەهۆی سوودەكانییەوە، كە پڕێتی لە ئۆمێگا ٣، دەوڵەمەندی بە پرۆتین. 

سەلەمۆن بخۆ لەكاتی سووڕی مانگانەدا بۆ لابردنی هەوكردن‌و ڕێكخستنی سووری مانگانەكە.

زەنجەفیل:
زەنجەفیل دەتوانێت كۆنترۆڵی هەڵئاوساوی بكات، ئەگەر هەستت بە نائارامی كرد لەگەدەدا ئەوا دەتوانیت برێك بكەیتە ناو چاوە و بیخۆیتەوە.

لیمۆ و پرتەقاڵ:
ئەو دوو میوەیە بخۆ، چونكە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و بڕیكی زۆر ڕیشاڵی و ئاویان تێدایە، ئەمەش گرنگە، چونكە لەو ماوەیەدا جەستە وشك دەبێتەوە و پێویستی بە ڤیتامین و ئاو هەیە.

ئەو خۆراكانەی، كە دەبێت خۆتی لێ دوور بخەیتەوە ئەمانەن:
شیر:
دەبێت بەرهەمە شیرەمەنییەكان خۆتی لێبەدووربگریت لەم ماویەدا، شیر لاكۆتزی تێدایە ، كە زۆرێكی تایبەتی شەكرە و بەئەستەمی هەرس دەكرێت، دەتوانێت ئازاری گەدە زیاد بكات.

دووركەوتنەوە لە نوقڵ و چكلێت‌و مادەی كافایین، خواردنە توونەكان ئەمانەش زیانیان هەیە لەكاتی سووڕی مانگانەدا.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل