پێشبینی دەكرێت ٢٠ ملیۆن دانە لەمۆبایلی ئایفۆن SE بفرۆشرێت

جیهان

13/11/2019‌ 403 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "ئەپڵ" خۆی ئامادە دەكات ساڵی داهاتوو مۆبایلی iPhone SE دەربكات، كە تایبەتمەندییەكانی مامناوەندن، ئەویش بەئامانجی بەرزكردنەوەی فرۆشەكانی و زیادكردنی داهاتەكەی  بەتایبەت، كە بە نرخێكی كەمتر لە مۆبایلە نوێكانی دەفرۆشرێت .

بەگوێرەی شرۆڤەكاری متمانەپێكراو مینگ شی كیو، ساڵی داهاتوو كۆمپانیای ئایفۆن لانیكەم ٢٠ ملیۆن مۆبایلی iPhone SE دەردەكات و نرخەكەشی لە ٣٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەكات .

بەگوێرەی پێگەی Apple insider ئەگەر سەبارەت بە iPhone SE  بارودۆخەكە بەشێوەیەكی ئاسایی بڕواتە پێش، ئەوە پێشبینی دەكرێت ژمارەی فرۆشی مۆبایلەكە بگاتە ٣٠ ملیۆن دانە .

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە دیزاینی ئایفۆن SE  دیزاینی مۆبایلەكە هاوشێوەی ئایفۆن ٨ و هەمان تەكنەلۆژی بەكارهاتوو لە ئایفۆن ١١ ی تێدا بەكاردەهێنرێت.

بۆ بەكارهێنەرانی ئایفۆنە كۆنەكان كڕینی ئەو ئایفۆنە بژاردەیەكی باشە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت مۆبایلەكانیان بەرزبكەنەوە بەنرخێكی زۆر كەمتر لە ئایفۆنی ١١ .

هەروەها بەگوێرەی زانیارییە دزەپێكراوەكان ئەم مۆبایلە نوێترین چیپی ئەپڵ  A13ی تێدا بەكارهاتووە، كە لە ئایفۆن ١١ دا بەكارهاتووە، هەروەك رامەكەی ٣ گێگابایتییە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی