گومان دەكرێت نەهەنگە سپییەكە سیخوڕی روسیا بێت

جیهان

13/11/2019‌ 2316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزا رۆژئاواییەكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو نەهەنگە سپییەی لە جەمسەری باكوور بەتۆپ یاریی لەگەڵ كۆمەڵێك دەریاوان دەكرد سیخوڕی روسی بووە.

لەمدواییە پارچە ڤیدیۆیەك بڵاوبووەوە، كە پاڵەوانەكەی نەهەنگێكی سپی بوو، كە لە ڤیدیۆكەدا یەكێك لە سەرنشینەكانی كەشتییەك لە زەریای بەستەڵەكی باكوور تۆپێك فڕێدەداتە ناو ئاوەكە، بەڵام نەهەنگەكە تۆپەكەی بۆ دەگێڕێتەوە .

بەگوێرەی رۆژنامەی "ئیندپێندت"ی بەریتانی، هەندێك لە توێژەران دەڵێن: ئەو نەهەنگە سپییە "نەهەنگی سوپای روسیایە و راهێنانێكی تایبەتی پێكراوە" و ناوی هڤالدەمیرە .

هەر بەگوێرەی قسەی فێریس جەبر وادیارە ئەوە نەهەنگی ڤدالدەمیرە و رەنگە لە بەرنامەی سیخوڕیكردنی سەربازی روسی رایكردبێت .

ئەو بیرۆكەیە لەلایەن ئاژەڵناسان كواد فین و دارین نایش پشتگیری دەكرێت و دەڵێن: ئەو نەهەنگە لەسەر چەندین فرت و فێڵ راهێنانی پێكراوە وەك هێنانەوەی شت بەرانبەر بە پێدانی خواردن، بەڵام ئەم زانیارییانە هێشتا پشراست نەكراونەتەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی