دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

ئابوری

13/11/2019‌ 225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەكاریگەری خراپی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكاو چین.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكان نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 12 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.06 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 6 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.80 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، لەچەند هەفتەی رابردوو نرخەكەی زینجیرەیەك بەرزبوونەوەی لەبازاڕەكانی جیهان تۆماركرد.

هـ ـ ح