لە کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى فراکسیۆنە کوردییەکانیش بەشدارن

عیراق

13/11/2019‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى عێراق لەکۆبوونەوەدان و فراکسیۆنە کوردییەکانیش بەشدارن لەو کۆبوونەوەیە.

کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و هەردوو جێگرەکەى گەیشتنە کۆشکى سەلام و لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارەوە پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى فراکسیۆنە کوردییەکانیش لە پەرلەمانى عێراق بەشدارن.

بریارە لەو کۆبوونەوەیەدا باسى کێشەو گرفتەکانى نێوان هەولێرو بەغدا بکرێت و جەخت لەچاسەرەى کیشەکان بکەنەوە.

هەروها بڕیارە لەو کۆبوونەوەدا باس لە دۆخى ئێستاى عێراق و هەڵوێستى هەرێمى کوردستان بخرێتەڕوو، هەروەها پرسى پێکهێنانى هاوپەیمانیەتى فراکسیۆنە کوردستانییەکان گفتوگۆ لەسەر بکرێت بەو پێیەى سەرۆک فراکسیۆنەکانیش بەشدارن.
س.هـ