سەدر: حکومەت بەبێ دەستوەردانى دەرەکى بەردەوام دەبێت

عیراق

13/11/2019‌ 260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێبەرى رەوتى سەدر کە سەرۆکایەتى گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى دەکات رایگەیاند، حکومەت بەبێ دەستوەردانى دەرەکى بەردەوام دەبێت.


موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدرو سەرۆکى لیستى سائیرون لە پەرلەمانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا  رایگەیاند، پەرلەمانى عێراق راستگۆ نییە لە چاکسازییەکانى و پێویستە گۆڕانکارى ریشەیی ئەنجام بدات، ئەگەر پەرلەمان گۆڕانکاری نەکات هیچ سودێک لەبەردەوامبوونى نییە.


سەدر ئاماژەى بەوەشکرد، لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە خۆپیشاندەران دەکوژن.


هەروەها سەدر جەختیکردەوە، حکومەت بەبێ دەستوەردانى دەرەکى لە کارەکانى بەردەوام دەبێت، بەڵام داوای لە فەرمانبەران  کرد مانگرتنى گشتى رابگەیەنن.
س.هـ