خۆپیشاندانى فەرمانبەرانى گرێبەست بەردەوامە

کوردستان

13/11/2019‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە هەریەکە لە ناوچەکانى راپەرین و شارەزوورو پینجوێن و سەیدسادق خۆپیشاندانى فەرمانبەرانى گرێبەست بەڕێوەچوو.


ئەمرۆ چوار شەممە لە رانیەو پێنجوێن و شارەزوورو سەیدسادق فەرمانبەرانى گرێبەست خۆپیشاندانیان کردو داوای دامەزراندنیان کرد بەشێوەى هەمیشەیی.


ئەو فەرمانبەرانە گرێبەستن لە فەرمانگەکانیانداو داوایان کرد کە هاوشێوەى مامۆستایانى گرێبەست ئەوانیش دابمەزرێن لە فەرمانگەکانى خۆیان.


هەروەها ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە باس لەوە دەکەن هەیەنە ماوەى ١٠ ساڵە خزمەت دەکات و تا ئێستاش هەر گرێبەستە و بەوتەى خۆشیان ئەوەى وەریشى دەگرن بەشى هیچیان ناکات.
س.هـ