رۆژنامەنوسێکى تر لە گەرمیان دەستبەسەر دەکرێت

کوردستان

13/11/2019‌ 318 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرى رادیۆى دەنگ لە کەلار بەهۆى سکاڵایەکەوە دەست بەسەر کرا.

ئەمرۆ چوار شەممە ئازاد عوسمان، رۆژنامەنوس و بەڕێوەبەرى رادیۆى دەنگ لە کەلار لەسەر سکاڵایەکى کۆن دەستبەسەرکرا کە پێشتر بە کەفالەت ئازادکرابوو.

لەوبارەیەوە رۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر لە گەرمیان رایگەیاندوە"ئەمڕۆ لەسەر سکاڵایەکی کۆن کە پێشتر بە کەفالەت ئازادکرابو، دادگای کەلار کەفالەتەکەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا بە تەوقیفکردنی ئازاد عوسمان، بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ تا رۆژی دوشەمە".

لە ماوەى رابردوودا ژمارەیەک رۆژنامەنوسى دیکە لە هەولێرو سلێمانى دەست بەسەر کران و دوێنێش ئاسایشی قەزای سۆران رۆژنامەنوس ئامانج ئەحمەد پەیامنێرى سایتی" سبەى"لە ناوچەی برادۆست دەستگیرکردوە.

لەبارەى دەستگیرکردنى رۆژنامەنوسان و راپێچکردنیان بۆ دادگا سەنتەرى میترۆ رایگەیاندوە سەنتەری میترۆ لەماوەی رابردوودا بە دواداچوونی بۆ چەند كەیسێكی رۆژنامەگەری كردووە، سەرنجی داوە هەندێ لە كەیسەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە لە بنكەكانی لێكۆڵینەوەی هەرێمی كوردستان، بە تەواوەتی یاسای كاری رۆژنامەنوسی فەرامۆشدەكەن و بە یاسایەكی تر لێكۆڵینەوە لەگەڵ رۆژنامەنس دەكرێت و (دەستبەسەركركردن) لە دەرەوەی یاسای رۆژنامەگەری، وەك تۆڵەكردنەوە لە رۆژنامەنوسان، بەكاردێنن.