بابەتێکى شاراوە هاوپەیمانەکەى کردە قوربانى
لێکۆڵینەوە لەپەیوەندییە نهێنیەکانى ترەمپ و ئەردۆغان دەکرێت

جیهان

13/11/2019‌ 3618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر ئاستى کۆنگرێس و کۆشکى سپى لێکۆڵینەوە لەپەیوەندییە نهێنیەکانى ترەمپ و ئەردۆغان دەکرێت کە بووە هۆى ئاڵۆزکردنى دۆخى سوریا.

میدیاکانى ئەمریکا باس لە بوونى گومانێک دەکەن کە لەپەیوەندییەکانى نێوان دۆناڵد ترەمپ  سەرۆکى ئەمریکاو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیادا هەبێت، بەڵام بەروونى دیار نیە ئەو شتە شارەوایە چییە کە لەنێوانیاندا هەیە.

بەشێک لە میدیاکان باس لە پەیوەندییەکى بازرگانى شارەوەی زاواکەى ترەمپ لەگەڵ تورکیاو بەتایبەت بنەماڵەى ئەردۆغان دەکەن و بەشێکیشى تریشیان باس لە هەڵکردنى گڵۆپى سەوزى زاواکەى ترەمپ دەکەن بۆ کوشتنى "جەمال خاشقچی" رۆژنامەنوسى سوعدیی لە ئەستەنبوڵ.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی ۆڵستریتى ئەمریکی لە راپۆرتێکدا باسى لەوە کردوە، شتێکى شاراوە هەیە کە وای لە ترەمپ کرد بریارى کشانەوەى هێزەکانى لە سوریا بدات و دواتر تورکیاش هێرشى کرد،بەڵام ئەمە پێویستى بە وردبوونەوەو لێکۆلینەوەى ورد هەیە.

رۆژنامەکە باسى لەوە کردوە، رەنگە قورس نەبێت ئەو گومانە ئاشکرا بکرێت، بەڵام پێدەچێت بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لەوەدا بووبێت ئەم پەیوەندییە بە نهێنی بهێڵرێتەوە.

هاوکات سیناتۆرێکى کۆنگرێس رایگەیاندوە، هەموان دەیانەوێت بزانن ئەو شتە چییە واى لە ترەمپ کرد بە خێرایی هێزەکانى لەسەر سنورى سوریا بکشێنێتەوە بۆ ناوچەیەکى تر، ئەمە ئەوە دەردەخات بابەتێکى درکپێنەکراو هەبێت.

ئەو سیناتۆرە باسى لەوەشکردوە، هەوڵدان هەیە کە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو پەیوەندییە نهێنییەى ترەمپ ئەردۆغان بزانرێت، چونکە بەوتەى خۆى ئەو ئاڵۆزیەى لەسەر سنورى سوریا روویداو هاوپەیمانە کوردەکانى کردە قوربانى ترەمپ لێبەرپرسیارە.
س.هـ