شارپرێس:
بەپێى راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک
کۆمارى عێراق ئەمرۆ چوار شەممە بەرھەم ساڵح ٢٠١٩/١١/١٣ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا
پێشوازیکرد لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی یاوەری.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە دۆخی سیاسی
و ئەمنی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان کرا،
ھاوکات جەختکرایەوە لە چەسپاندنی سەقامگیری وڵات و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ
گشت گەلی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى فر اکسیۆنە
کوردستانییەکان لە پەرلەمانى عێراق ئامادەى بوون.
س.ه