شارپرێس:
هه‌رێمى كوردستان پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى
بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى سه‌رۆك
وه‌زيران عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ چاكسازى و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داواكاريى ڕه‌واى
هاووڵاتيان ده‌ربڕى.
لەراگەیەنراوى کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێم
لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراقدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى كه له
جێگرانى سه‌رۆك و سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو،
سه‌ربه‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/11/2019 به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته به‌غدا
و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى
دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق و كاريگه‌ريى
دۆخه‌كه له‌سه‌ر ته‌واوى عێراق تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر هۆكار و
لێكه‌وته‌كانى خۆپيشاندانه‌كان و ئه‌و هه‌نگاو و ڕێكارانه‌ى بۆ چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان و دۆخه‌كه‌دا نراون و گيراونه‌ته به‌ر.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسيى
عێراق و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ چاكسازى و
به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داواكاريى ڕه‌واى هاووڵاتيان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له
پێويستى و گرنگيى هه‌ڵگرتنى به‌رپرسياريه‌تى و پشتگيريى لايه‌نه سياسييه‌كان له
كابينه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دووپات
كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و
گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ى له‌مباره‌يه‌وه
هاتوونه‌ته ئاراوه، دۆخى ئه‌منيى عێراق به‌گشتى و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى
تيرۆر، چۆنيه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى
فيدراڵى عێراق له‌مباره‌يه‌وه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى
هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
س.هـ