شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان بۆ پاراستنی نه‌وتی سوریا له‌و وڵاته ماونه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت پرسی سوریا، سیستمی به‌رگری ئێس 400 و فڕۆكه‌ی ئێف 35.
باسی له‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌یه و هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندیه‌كانیان په‌ره‌پێبده‌ن.
له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له سوریا دۆناڵد تره‌مپ وتی، "ئاگربه‌ستی سوریا وه‌كو خۆی جێبه‌جێكراوه‌و دۆخه‌كه‌ی هێوركرده‌وه".
له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا تره‌مپ رونیكرده‌وه، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سوریا له دژی چه‌كدارانی داعش ماونه‌ته‌وه.