شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و به‌هۆی روخانی دێوارێک کرێکارێک گیانیله‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "ئەمشەو ئاگادارکراین بە هەبونی روداوێکی داڕمان، کە دیوارێک روخاوە و کرێکارێکی روژهەڵاتی کوردستان خەڵکی ئورمیە بە ناوی ( ئ . ق س ) لەدایک بوی ۱۹٦٥ کە خێزاندارە خاوەن شه‌ش منداڵە گیانیله‌ده‌ستداوه".
باسی له‌وه‌شكردووه، كرێكاره‌كه كه‌وتووه‌ته ژێر دیواره‌كه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانراوه ده‌ربهێندرێت و دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کراوه، بەڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی لەدەستداوه.
پۆلیسی سۆران ده‌شڵێت، دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری كه‌سوكاری كراوه‌ته‌وه له ئورمیه‌وه گه‌یشتونه‌ته سۆران بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی كرێكاره‌كه.