شارپرێس:
ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه ستایشی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان تۆمار ده‌كرێت.
نوری مالیكی، ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی دۆخی عێراق رایگه‌یاند، "گۆڕانكاری به ئارامی ده‌كرێت و له رێگه‌ی چوارچێوه ده‌ستوورییه‌كان، نه‌ك له رێگه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی كه دروستكراوه و ژیانی گشتی و تایبه‌تی په‌كخستووه، كه ئه‌مه گۆڕانكاری دروست ناكات".
ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه ستایشی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان تۆمار ده‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدای كرد‌و له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه عێراقییه‌كان له به‌غدا، جه‌ختى له پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسیى عێراق كرده‌وه .
سەرۆکى هەرێم ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى پێویست له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ڕوونىكرده‌وه، رووداوه‌كان و دۆخى عێراق كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌واوى وڵات به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه هه‌یه و ده‌بێ هه‌مووان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن.