شارپرێس:
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ روبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران بووه‌وه و توانی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ی لێبه‌رێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر خاكی ئوردن، هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال و جامی ئاسیا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ی له ئێران بره‌وه.
له خوله‌كی 10ی یاریه‌كه‌دا محەمەد عەلی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ عێراق تۆماركرد و خولەكی 91 عەلا عەباس گۆڵی دوەم و بردنەوەی یارییەكەی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تۆماركرد، به‌لامَ له خوله‌كی 24دا یاریه‌كه‌ی یه‌كسان بووه‌وه كاتێك ئێران گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی تۆماركرد.
یاریه‌كه‌ی به‌و ئه‌نجامه درێژه‌ی هه‌بوو تاوه‌كو له خوله‌كی 92 دا عەلا عەباس گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماركرد و به‌و ئه‌نجامه‌ش عێراق توانی پێشەنگی کۆمەڵەکەی بگرێت.
عێراق ئێستا به 10 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، به‌حرێن به 8 خاڵ دووه‌مه و ئێرانیش هه‌ر به 6 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه.