زەیدان پێنج یاریزانی دەوێت

وەرزش

15/11/2019‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لەئێستاوە بیر لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی دەكاتەوە، بۆ ئەوەی چەند یاریزانێك لەو وەرز بكرێت.

بەپێی سەرچاوەكانی ئیسپانیا زەیدان دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی پێنج یاریزان پەلكێشی یانەی ریاڵ مەدرید بكات.

هەر بەپێی سەرچاوەكان پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی لەسەروو ئەو یاریزانانەوەیە زەیدان دەیەوێت بكرێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان یاریزانی سپۆرتینگ لشبونە برونۆ فرناندیز، یاریزانی ئایاكس ئەمستردام دۆنی فان دی بیك، یاریزانی تۆتنهام كریستیان ئیریكسن ئەو یاریزانانەن زەیدان دەیەوێت بیان بكرێت.

هەروەها یاریزانی یانەی ناپۆلی فابیان رویز، ئەو یاریزانەی ترە زەیدان دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی بیكرێت.

هـ ـ ح