مان یونایتد دەیەوێت بۆگبا بگەڕێتەوە

وەرزش

15/11/2019‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مان یۆنایتد هیوای بەوەیە، پۆڵ پۆگبا لەپێكانەكەی چاك بێتەوە بۆ یاری دێربی یانەكەی لەدوای سێ هەفتەی دیكە بەشداری بكات.

پۆڵ بۆگبای یاریزانی مانچستەر یونایتیدو براوەی جامی جیهانی لەیاریەكی لەگەڵ ئەرسیناڵ، كە بەرانبەر بوون بە ١-١ پێكانی تووشبوو.

پۆگبا تەنیا ٦ جار لە ساڵی ٢٠١٩ دا یاری كردووە، كە ئازاری لە ئەژنۆی راستیدا هەیە و سەرەتای ئەم مانگە تووشی بوو، ئەمەش دوو یاری دووركەوتەوە.

لە ئێستادا هەوڵی تەواو دەرێت، كە بەزووترین كات بگەڕێتەوە بۆ یارییەكەی یانەكەی بەرانبەر مان سیتی لە ٧ ی مانگی ١٢ دا.

پێشبینی دەكرێت یاریزانە تەمەن ٢٦ ساڵەكە چوارشەمەی داهاتوو بگەڕێتەوە ڕاهێنانەكانی لەگەڵ یاریزانە لاوەكانی یانەكەدا مەشقبكات.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل