قسەی میسی لەسەر بردنەوەكەیان لەگەڵ بەرازیل

وەرزش

16/11/2019‌ 509 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، قسەی لەسەر یاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی‌و هەڵبژاردەی بەرازیل كرد.

لیۆنێل میسی لەمیانی لێدوانێكی وتی: ئێمە لەسەر خۆ بووین‌و توانیمان یارییەكە بەرینەوە، كە زۆر گرنگە بۆ ئێمە.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی بەرازیل‌و ئەرجەنتین لەسعودییە لەیارییەكی وردی رووبەڕووی یەك بوونەوەو یارییەكەش بەئەنجامی گۆڵێكی بێ‌ بەرانبەر لەبەرژەوەندی ئەرجەنتین كۆتایی هات.

میسی گۆڵی یارییەكەی كردو وتیشی: ئەوان دەیانەوێت لەسەر ئەو ئەنجامە باژانە بەردەوام بن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردەیەكی بەهێز دروست بكەن.

باسی لەوەش كرد، لەگێمی یەكەمی یارییەكە باش نەبوون‌و هەندێك هەڵەیان كردووە، بەڵام لەگێمی دووەم ئەو هەڵانەیان چاكردووەو باشتر یاریان كردووە.

هـ ـ ح