لیڤەرپوڵ كلۆپ سەرسام دەكات

وەرزش

17/11/2019‌ 360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی‌و راهێنەری یانەكەی سەرسام كردووە.

یانەكە بەكڕینی ئەو خانووەی كە یۆرگن كلۆپ بەكرێ‌ تێیدا دەژی، ئەو راهێنەرەی سەرسام كردووە.

یانەی لیڤەرپوڵ دوای كڕینی خانووەكەش بڕیاریداوە، وەك دیاری بیداتە راهێنەرە ئەڵمانییەكەو ئەوەش زیاتر بووەتە جێگەی سەرسوڕمان.

ئەمە لەكاتێكدایە، یۆرگن كلۆپ دوو وەرزە ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەكەی پێشكەش دەكات‌و ساڵی رابردووش خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بۆ یانەكەی بردەوە.

هـ ـ ح