پاسەوان بۆ كۆنتی دادەنرێت

وەرزش

17/11/2019‌ 358 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی ئیتالیا بڕیاریدا پاسەوانی ئەنتنیۆ كۆنتی ئیتالی‌و راهێنەری یانەی ئەنتەرمیلانی وڵاتەكەی بكات.

پۆلیسی ئیتالیا دوای ئەوەی نامەیەكی هەڕەشەی بۆ ئاشكرابوو، بڕیاریدا پاسەوان بۆ كۆنتی دانێت، بۆ ئەوەی لەهەر مەترسییەك بیپارێزێت.

رۆژی شەممە ئاشكراكرا، لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە، نامەیەكی هەڕەشە ئاراستەی كۆنتی كراوەو لەنامەكەش فیشەكێك هەبووە.

تائێستا سەرچاوەی نامەكە دیارنییەو ئەوەش گومانی گەورەی دروست كردووەو لەو بارەشەوە پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە.

هـ ـ ح