ئه‌و یانه‌ نوێیه‌ مۆرینیۆ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی وه‌رده‌گرێت ئاشكرابوو

وەرزش

17/11/2019‌ 583 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد، جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، له‌خولی ئینگلیزی ده‌ست به‌ ڕاهێنان ده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی زه‌ سه‌ن-ی به‌ریتانی، یانه‌ی تۆتنهام نزیكه‌ له‌ واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جۆزێ مۆرینیۆ، بۆ پێدانی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ مۆرینیۆ.

به‌راورد به‌وه‌رزی ڕابردوو، ئێستا تۆتنهام خراپترین ڕۆژه‌كانی ژیانی وه‌رزشی خۆی به‌ڕێده‌كات، بۆیه‌ دورخستنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌ و دانانی مۆرینیۆ له‌شوێنی، ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌كاته‌وه‌ هه‌یه‌.

ڕ . ج