رۆناڵدۆ و ریاڵ مەدرید.. گەڕانەوە نزیكبووەتەوەو نرخەكەشی چاوەڕواننەكراوە

وەرزش

18/11/2019‌ 350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەكانی ئیتالیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بیر لەجێهێشتنی یانەكەی دەكاتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، رۆناڵدۆ بیر لەوەش دەكاتەوە، دوای یۆڤانتۆس پەیوەندی بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە بكاتەوە، كە هاوینی 2018 ریزی ئەو یانەیەی جێهێشت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش بڵاویكردەوە، كە رۆناڵدۆ لەیانەی یۆڤانتۆس دڵخۆش نییە، بۆیە دەیەوێت ریزی ئەو یانە جێبهێڵێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، نزیكترین یانە لەرۆناڵدۆ یانەی ریاڵ مەدریدە، كە دەیەوێت بۆی بگەڕێتەوەو لەوێ‌ درێژە بەژیانی وەرزشی بدات.

هاوكات سەرچاوەكان باسیان لەنرخی رۆناڵدۆ كردووەو ئاشكراكراوە، كە نرخی رۆناڵدۆ لەسەر ریاڵ مەدرید، پەنجا بۆ شەست ملیۆن یۆرۆ دەكەوێت.

هـ ـ ح