شارپرێس:
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بیر لەوە دەكاتەوە، كە گرێبەست لەگەڵ كیلیان مباپی فەرەنسیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بكات.
رۆژنامەی میترۆ بڵاویكردەوە، كە ماوەیەكە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ بیر لەوە دەكەنەوە گرێبەست لەگەڵ مباپی بكەن.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، لیڤەرپوڵ ئێستا تاوتوێی ئەوە دەكات، كە چۆن بتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریانە فەرەنسییە بكات.
ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی ریاڵ مەدریدیش دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بكات، بەڵام یانەی پاریس سان جێرمان رازی نییە ئەو یاریزانەی بفرۆشێت.
هـ ـ ح