شارپرێس:
بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەستیان بەگفتوگۆ كردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەكەیان نوێبكەنەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردەوە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستێكی هەمیشەیی لەگەڵ میسی واژوو بكات، بۆ ئەوەی تا كۆتایی ژیانی لەیانەكە بمێنێتەوە.
گرێبەستی بەرشەلۆنەو میسی لە هاوینی 2021 كۆتایی دێت، بۆیە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت پێش ئەو وادەیە گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.
پێشتریش ئێریك ئەبیدالی بەڕێوەبەری هونەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندبوو، بەم نزیكانە دەست بەگفتوگۆ لەگەڵ میسی بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكەن.
هـ ـ ح