شارپرێس زانیاری لەسەر سەردانی مەزڵوم كۆبانی بۆ هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە

کوردستان

18/11/2019‌ 9035 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات بەنهێنی هاتووەتە هەرێمی كوردستان‌و چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست شارپرێس كەوتووە، هەفتەی رابردوو، لەژێر چاودێرییەكی وردی ئەمریكییەكان، مەزڵوم كۆبانی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، وێستگەی سەردانەكەی مەزڵوم كۆبانی هەردوو شاری هەولێرو سلێمانی بووە، كە لەهەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات‌و لەسلێمانیش لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی كردووە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، ئامانجی سەردانەكە تاوتوێكردنی چەند پرسێك بووە، بەتایبەتی پرسی رۆژئاوای كوردستان‌و هێرشی سوپای توركیا بۆ چەند ناوچەیەك.

سەردانەكە لەكاتێكدایە، لەمانگی رابردووەوە سوپای توركیا دەستی بەئۆپەراسیۆنێك بەناوی كانی ئاشتی لەچەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان كردووەو بەردەوامیشی هەیە.

هــ ـ ح