نیمار پارە لەپێناوی گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە دەدات

وەرزش

19/11/2019‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لەپێناوی گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، ئامادەیی تێدا بووە بڕە پارەیەكی زۆر بدات.

بەپێی سەرچاوەكان، نیمار بۆ ئاسانكاری بۆ تەواوبوونی گرێبەستەكەی ئامادەیی هەبووە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بدات، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، نیمار ئەو پارەیەی وەك هاوكاری بۆ بەرشەلۆنە ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی پارەی كڕینەكەی بداتە یانەی پاریس سان جێرمان.

ئەمە لەكاتێكدایە هاوینی 2017 نیمار لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، كە ئەو یاریزانە ئێستا دەیەوێت بگەڕێتەوە یانە كەتەلۆنییەكە.

هـ ـ ح