ئەگەری رێككەوتنی هەولێرو بەغدا بەهێزتر دەبێت

عیراق

20/11/2019‌ 1921 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەری رێككەوتنی هەولێرو بەغدا لەسەر ئەو كێشانەی لەنێوانیان هەیە بەهێزتر بووەو بەم نزیكانە گفتوگۆكانیش لەو بارەوە چڕ دەكرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، لەئەنجامی گفتوگۆی لیژنە لاوەكییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا، لێكتێگەشتنی زۆر دروست بووە، بەوەی هەردوولا بگەنە رێككەوتن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە بەم نزیكانە شاندی هەرێمی كوردستان، كە لەنوێنەری لایەنە بەشدارەكانی حكومەت پێكدەهێنرێت، سەردانی بەغدا بكەن‌و لەسەر كێشەكان دەست بەگفتوگۆ بكەن‌و كۆبوونەوەكانیش بۆ ئەو مەبەستە چڕ دەكرێنەوە.

چەند ساڵێكە كێشەو ئاڵۆزی لەسەر چەند پرسێك، بەتایبەتی پرسی نەوت‌و بودجە هەیە، كە ماوەیەكیشە هەردوولا دەستیان بەگفتوگۆ كردووە بۆ چارەسەری ئەو كێشانە.

شارپرێس ئەوەشی زانیوە، هەردوو لایەنی عێراقی‌و هەرێمی ئامادەیان نیشانداوە بۆ چارەسەری كێشەكان، بۆیە ئەگەری رێككەوتنیان زۆر نزیك بووەتەوەو چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆكانی داهاتوو دەكەن.

هـ ـ ح