دیبالا باسی پەیوەندی خۆی‌و میسی‌و رۆناڵدۆ دەكات

وەرزش

27/11/2019‌ 544 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاولۆ دیبالا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە یاریكردن لەیەك تیمدا لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدو و لیۆنیل میسی فاكتەرێكی ئەرێنییە بۆ ئەو و یارمەتی دەدات بەباشی لێیان بكۆڵیتەوەو لێوەیان فێرببێت.

یاریزانە ٢٦ ساڵەكە لەگەڵ ئەستێرەی بەرشەلۆنا میسی، لەئەرجەنتین لە ساڵی ٢٠١٤ وە یاریكردووە، لەكاتێكدا لەگەڵ ڕۆناڵدۆدا ساڵی پار، كە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە كرد یاریان كردووە.

هەرچەندە هاوڕێكانی گاڵتەیان پێدەكرد، كە ناتوانێت لە هەردوو تیمەكە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی دەرخات بەهۆی ئەوو دوو ئەستێتەوە، بەڵام دیبالا ئەمە بە هەڵیكی زۆر گەورە دەزانێت بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بەخۆی بدات لە یاریگادا.

لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ EL Pais، دیبالا وتی: هاوڕێكان ڕاهاتبوون، كە پێم بڵین تۆ باشترین یاریزان لە هەڵبژاردەكەت یاری دەكات و ئێستاش دانەیەكی دیكە لە یانەكەت.

وتیشی: "من پێم وتن بۆ من ئەمە هەڵێكی ئەرێنییەو دەتوانم هەموو ڕۆژێك وانەیەان لێوەربگرم، كێ نایەوێت لەگەڵ باشتریندا یاری بكات".

هەروەها وتی: ئێمە باسی دوویاریزانی دیاردەكەین، كە یەك یاخود دوو هەنگاو لەپێش هەموو یاریزانەكانی دیكەوەن، لەڕووی دەروونی و یاریكردنیشەوە، ئەوەش ئاسان نییە، كە لەگەڵ هەمان ئاست بەردەوام بڕۆیت و ٤٠ گۆڵ لەهەموو وەرزێكدا تۆمار بكەیت.

هەروەها وتی: من پەیوەندیەكی زۆر باشم لەگەڵ كریستیانۆدا هەیە، زۆر قسە دەكەین بەیەكەوە، باسی یوڤی دەكەین، باسی هەڵبژاردەكانمان دەكەین و هەندێك جاریش باسی شتی تر دەكەین، كە پەیوەندی بە تۆپی پێوە نییە.

بەهەمان شت لەگەڵ لیۆشدا هەر بەو جۆرەیە پەیوەندیمان زۆرتر دەبێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل