ئەو هەشت كچەی لەشاجوانەوە بوونە سیاسی

جیهان

29/11/2019‌ 1237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لەسەكۆی نمایشەوە بۆ هۆڵی پەرلەمان 
ئەو هەشت خانمە شاجوانەی بوونە سیاسی 
ئافرەتان بەگشتی كەمتر گرنگی بەسیاسەت‌و بابەتەكانی ئەو بوارە دەدەن 
بەتایبەت ئەگەر ئەو خانمە براوەی پێشبڕكی شاجوانی بووبێت
بەڵام ئەم ٨ خانمە جوانە لەسەر ئاستی جیهان لەپێشبڕكێی شاجوانی براوە بوون‌و 
دواتر لەقۆناغێكی تردا هاتوونەتە ناو ژیانی سیاسی‌و پەیوەندییە گشتییەكان‌و چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان.
بەزۆری پێشكەشكارانی بەرنامە تەلەفزیۆنی و نمایشكاران و ئەكتەران و بەشدارانی پێشبڕكێی شاجوانی 
روخسار و ڕواڵەتە جوانەكەیان بۆ ئەو پیشانە بەكاردەهێنن 
كە جوانی رواڵەت ڕۆڵێكی گرنگی تێدا دەگێڕێت نەك سیاسەت
بەڵام ئەمان لەگەڵ ئەوەش روویان لەسیاسەت كردووەو بەرپرسیارییان وەرگرتووە

شاجوانی بیلاروسیا، بۆ ساڵی 2018 
ناوی ماریا فاسیلیفیچەو كاندیدی هەڵبژاردنی ناوخۆیی وڵاتەكەی بوو لەبازنەی 104 لەشاری مینسك

وەزیری پێشووی ئیتالیا (2008-2011) مارا كارفاجنا
 هەروەها جێگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیتالیا لەساڵی 2018 
لەساڵی 1997 كارفانیا پلەی شەشەمی لەكێبڕكێی شاجوانی ئیتالیا بەدەستهێناوە

نمایشكاری جلوبەرگ، یونیس ئەلیزابیس ئۆلسن 
شاجوانی سەنگافورە بووە لەساڵی 2000و ئەندامی پەرلەمان لەساڵی بووە لەساڵی 2004

كایان ئەلدورینۆ لە "جەبەل تارق" دوای بردنەوەی نازناوی شاجوانی جۆهانسبرگ لەساڵی 2009 لەباشووری ئەفریقا لەساڵی 2017 
لەساڵی 2019 پۆستی عەمیدی "جەبەل تارق"ی وەرگرت كە ساڵی 2014ش سەرۆكی شارەوانی بوو

توفی لیل لیتیە شاجوانی نەرویج لەساڵی 2007 
سەرۆكی رێكخراوی گەنجانی حیزبی پێشكەوتنی نەرویجی بووە لەهەرێمی فیست-ئەگدر

كسینیا سوخینوفا خاوەنی نازناوی شاجوانی روسیا بۆ ساڵی 2007 
ئەو بووە ئەندامی ژووری گشتی دۆسییەی ژینگەو بەشداری چەند چالاكییەكی ژینگەیی كرد

نمایشكاری جلوبەرگ‌و پێشكەشكاری تەلەفزیۆنی فیكتوریا لوبیریوفا 
شاجوانی روسیا بوو لەساڵی 2003 بووە نوێنەری فیفا لەساڵی 2018 بۆ مۆندیالی ئەو ساڵە 
دواتر بووە نوێنەری رێكخراوی تەمییز لەروسیا 
كە رێكخراوێكی خێرخوازییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قوربانیانی شەڕ

پێشكەشكاری تەلەفزیۆنی روسی‌و نمایشكار ئۆكسانا فیدوروفا 
خاوەنی نازناوی شاجوانی 2001 روسیاو شاجوانی كەونی 2002ی جیهان 
\ئەو بووە نوێنەری رێكخراوی یونیسف لەساڵی 2007
هەروەها بووە نوێنەری ئەنجوومەنی راوێژكاری رێكخراوی پاراستنی منداڵ لەساڵی 2003 
دواتر پەیوەندی بە حیزبی "سبرافیدلیفایا روسیا" و "روسیا دادگەری" كردووە