بۆچی ئافرەتان حەز دەكەن جوانییەكانیان دەربخەن؟

تەندروستی

01/12/2019‌ 1016 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
زانا ئوسترالییەكان ئەزموونێكی تاقیكاریان لەسەر ٣٠٠ ئافرەت لە ٣٨ دەوڵەتی جیهان كردووە بۆ زانینی هۆكاری شاراوەی پشت حەزی ئافرەتان بۆ لەبەركردنی ئەو جلوبەرگانەی زیاتر جوانییەكانیان دەردەخات لەوەی بیشارێتەوە .

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە ئەوەی دەرخستووە، كە ئەو ئافرەتانەی لەكۆمەڵگایەكدان رۆڵێكی كەمتریان هەیە لە پیاوان و جیاوازی ئابووری لەنێوان رەگەزی نێر و مێ بە ئاشكرا هەستی پێدەكرێت، ژنان زیاتر حەزیان لە هەڵبژاردنی ئەو جلوبەرگانەیە، كە زیاتر كراوەن و جەستە و جوانییەكەیان زیاتر دەردەخات ، كە ئەوەش بەهۆی ئەو راستییەوەیە ژنان سەبارەت بە دۆخی كۆمەڵایەتییان دوودڵن و بەو ڕێگایە دەیانەوێت بەرزی بكەنەوە .

لەو بارەیەوە هاندس بلایك ئامادەكاری لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: سەبارەت بە ئافرەتە جوانەكان رەنگە ئەوە ستراتیژێكی دروست بێت بۆ بەدیهێنانی یەكسانی لەگەڵ پیاوان ئەگەر بەشێوەیەكی خەیاڵیش بێت .

بەگوێرەی قسەی ئەو ، دەبێت ئافرەتان تێبگەن جوانی هەمیشەیی و نەمر نییە، بۆیە زیادەرەویكردن لە دەرخستنی جوانی پەیوەستە بە مەترسی و گرفتە هۆشەكییەكانی ترەوە .

زانا دەرونناسەكانیش دەڵێن: نەبوونی یەكسانی ئابووری لەنێوان هەردوو رەگەز، وادەكات ئافرەتان زیاتر گرنگی بە رەواڵەتی دەرەوەی خۆیان و دەرخستنی جەستە و جوانییەكەیان بدەن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی