شارپرێس:
روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، بههۆی تۆپـبارانی سوپای توركیا له شارۆچکەی تەل ڕفعەت 11 هاولاتی سڤیل شههیدبوون، کە هەشتیان منداڵن و ئاوارەی خەڵکی عەفرین-ن.
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ به ئاژانسیی فرانس پـرێس-ی راگهیاند، "تۆپـبارانەکە ئەمڕۆ ئهنجامدراوه و گولـلە تۆپ لە نزیک قوتابخانەیەک کەوتووە لەو کاتەی خوێندکارەکان دەڕۆیشتنەوە و لە ئەنجامدا 11 کەس کوژراون و 21 کەسی دیکە برینداربوون".
باسی لهوهشكرد، قوربانیـیەکان خەڵکی عەفرینن، ژمارەیەک لە بریندارەکان برینەکانیان قورسە.
تەل ڕفعەت دەکەوێتە پارێزگای حەلەب و لە ڕۆژهەڵاتی عەفرینە و لە ئێستادا زۆربەی ئاوارەکانی خەڵکی عەفرین لەوێ نیشتەجێ بوون.