شاپرێس:
دەرباز محەمەد، ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنهوهی گۆڕان رایگهیاند، هەنگاوەکانى حکومەتی ههرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانى چاکسازى "خێرا نین".
دەرباز محەمەد، ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنهوهی گۆڕان به ماڵپهڕی سبهی راگهیاندووه، "ههنگاوەکانى حکومەت بۆ ئەنجامدانى چاکسازى و جێبەجێکردنى کارنامە و رێککەوتن و بەڵێنەکان خێرا نین، بەڵام دەبێت ئەوە لاى هەمومان رون بێت کە هەرێمى کوردستان، جگە لە ئەنجامدانى چاکسازیى هیچ دەرفەتێکى دیکەی نییە".
باسی لهوهشكردووه، "لەگەڵ هەمو هەنگاوێکین کە خزمەت بە بەرژەوەندى گەلى عێراق بکات، بەڵام لە بەرژەوەندى و پێداویستى و داخوازى گەلى کورد کەم نەکاتەوە، بۆیە ئەگەر نیەت لە هەموارکردنەوەى دەستوریش کەمکردنەوەى دەسەڵاتە فیدراڵییەکانى هەرێمى کوردستان بێت بە هەمو شێوەیەک دژى دەبین، بۆئەوەش کۆمەڵێک ئامراز هەیە".
دەرباز محەمەد چۆنیەتى هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوەى گۆڕان و هەڵسەنگاندن بۆ نوێنەرەکانى لە حکومەت و پەرلەمان ئاشکرا دەکات و باس لەوە دەکات، کە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ئەنجامدانى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى.
رونیشیكردهوه، "هەڵسەنگاندن بۆ ئەدا و کارى ئەو کەسانە دەکەین کە لە پشکى گۆڕان ئەرک و بەرپرسیارێتییان وەرگرتووە".