خزمەتگوزارییەكی نوێ بۆ مۆبایلی گالاكسی

جیهان

03/12/2019‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگ، خزمەتگوزارییەكی نوێی پێشكەشی بەكارهێنەرانی مۆبایلەكەی كرد، تێیدا لەڕێگەی بەرنامەیەكەوە، دەتوانیت هەر یارییەك پێت خۆش بێت، بیگوازیتەوە بۆ كۆمپیوتەرەكەتخ بە كۆمپیوتەر یاری پێبكەیتك هەروەها بە پێچەوانەیشەوە.

بەرنامەی PlayGalaxy Link دەتوانێت مۆبایل و كۆمپیوتەر لەڕێگەی WIFI یاخود تۆڕەكانی 4G و 5G پێكەوە ببەستێتەوە، بەكەمترین ماوە هەموو زانیارییەكانی بەكارهێنەری یارییەكەیش دەگوازێتەوە و دەتوانیت لەسەر كۆمپیوتەرەكەت یاری پێبكەیت، یاخود لە كۆمپیوتەرەوە بیگوازیتەوە یۆ مۆبایلەكەت.

ئەم بەرنامەیە لەسەر كۆمپیوتەری core i5 یان بەرزتر كار دەكات، كە دەبێت ڕامی كۆمپیوتەرەكە جۆری DDR4  و پرۆسێسەرەكەی NVIDIA GTX 1060 یان پرۆسێسەری بەرزتر بێت.

بۆ مۆبایلیش، ئەم بەرنامەیە بۆ مۆبایلەكانی Galaxy Note 10 وGalaxy S10، پێشبینی دەكرێت ئەم بەرنامەیە بۆ مۆبایلەكانی Galaxy Fold  وGalaxy S9  و Galaxy Note 9 وGalaxy A90  كارا بكرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ