فەیسبووك بۆ جاری شەشەم خەڵات بەگەنجێكی عێراقی دەبەخشێت

عیراق

03/12/2019‌ 1133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیجیتاڵ میدیای ناوەندی عێراق بڵاویكردەوە، كە كۆمپانیای فەیسبووك، خەڵاتی گەنجێكی عێراقی كردووە بە ناوی مۆمل ئەحمەد شكیر، پاش ئەوەی لەخاڵێكی لاوازی تۆڕەكە، كۆمپانیاكەی ئاگادار كردووەتەوە

ناوەندەكە قسەكانی گەنجەكەی گواستووەتەوە، كە دەڵێت: هاككەرەكان، لە ڕێگەی خاڵێكی لاوازەوە دەتوانن بچنە نێو هەژماری هەر كەسێكەوە بەبێ ئەوەی زانیارییەكانی هەژمارەكە بزانن، بۆیە بڕیارم دا كۆمپانیاكە لەو خاڵە لاوازە ئاگادار بكەمەوە.

هەروەها ناوەندەكە بڵاویكردەوە، كە ئەمە بۆ جاری یەكەم نییە، كە مۆمل خەڵات لەلایەن كۆمپانیای فەیسبووكەوە وەربگرێت، بە هۆی ئەوەی لەچەند خاڵێكی لاوازی تر، هەردوو تۆڕی فەیسبووك و ئینستاگرامی ئاگاداركردووەتەوە، بۆ جاری شەشەمە خەڵات وەردەگرێت.


وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ