شارپرێس:
ماڵپەڕەكانی تایبەت بە كار و باری ئۆتۆمبیل جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كۆمپانیای هیۆندای جۆرێكی نوێی ئۆتۆمبیلی سۆناتا دروستدەكات، كە ملیۆنان خەڵك لە دەوری خۆی كۆ دەكاتەوە.
بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان، ئۆتۆمبیلی n-line هەمان شێوەی ئۆتۆمبیلەكانی تری سۆناتای هەیە، كە بە خێرایی زۆر و بوونی باڵی بچووك دەناسرێنەوە.
ئۆتۆمبیلەكە بەجۆرێكی دڵڕفێن و ناوازە دروستكراوە، چەند شاشەیەكی لەجۆری شاشەكانی مارسێدسی E تێدایە، كە كار بەسیستەمی مەڵتی میدیا دەكات.
بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە چوار پستۆنە كێشی 275 ئەسپی هەیە، خلوەنی گێڕێكی ئۆتۆماتیكە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ