شارپرێس:
شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له واژۆكردنی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاسای بودجه‌وه نزیكبوونه‌ته‌وه، شارپرێس-یش واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 2019/12/4 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ ڕایگشتی ئاشكرابكات.
شارپرێس زانیویه‌تی، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ڕێككه‌وتنه‌كه واژۆده‌كرێت و چاوه‌ڕێده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت.
ڕ . ج