محەمەد بن زاید بۆ داوای لێبوردن چووە ماڵی كچە بچووكەكە

جیهان

03/12/2019‌ 4793 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
والی ئەبوزەبی ئیمارات‌و فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی ئیمارات، محەمەد بن زاید، دانی بەهەڵەكەیدا ناو چووە ماڵی ئەو كچەی لەبیریكرد تەوقەی لەگەڵ بكات.

محەمەد بن زاید كاتێك لە مەراسیمێك چاوی بە عائیشەی بچووك ناكەوێت، كە دەست رادەگرێت بۆ تەوقەكردن، هەڵدەستێت بەگەڕان بەدوای ئەو منداڵەو دوای دۆزینەوەی ماڵیان دەچێتە لای‌و داوای لێبوردنی لێدەكات.

 


بن زاید، بەهۆی پێشوازی لە محەمەد بن سەلمان لەمەراسیمێك چاوی بەو كچە بچووكە نەكەوتووە، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكەی چووە ماڵی كچەكەو دانی بەهەڵەكەی خۆیدا نا.