چارەنووسی پۆچۆتینینۆ لەمانچستەر یونایتیدە

وەرزش

04/12/2019‌ 377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باسیان لەوێستگەی داهاتووی ماوریسۆ پۆچۆتینیۆی ئەرجەنتینی‌و راهێنەری پێشووی تۆتنهام كرد.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، كە ئەو راهێنەرە ئەرجەنتییە دەیەوێت روو لەیانەی مانچستەر بكات‌و پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەربگرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە پۆچۆتینیۆ دەیەوێت بەزوویی بگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتی‌و جگە لەیانەی مانچستەریش یانەی ئەرسیناڵ ئەو راهێنەرەی دەوێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو یانەی تۆتنهام ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییەی لەپۆستەكەی دوورخستەوە، ئەوەش بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەخولە ناوخۆیی‌و ئەوروپییەكان.

هـ ـ ح