نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نزمدەبێتەوە

ئابوری

04/12/2019‌ 637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 800 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 800 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی رووی لەنزمبوونەوە كردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 133 هەزار دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 154 هەزار دیناری عێراقی بووە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10 هەزارو 250 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح