سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لەسەر موچە پاشکەوتەکان وەڵامى وەزیرى دارایی دەداتەوە

کوردستان

05/12/2019‌ 1269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان وەڵامی لێدوانەكەی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم دەداتەوەو ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم هەشت موچەی تەواو و 34 موچەی پاشەكەوتكراو قەرزارە.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پێگەى فەرمى پارتەکەى راگەیاندوە، حكومەتی هەرێم 12 موچەی ساڵی 2016ی بە پاشەكەوتكراوی دابەش كردوەو 11 موچەی ساڵی 2017ی بە پاشەكەوتكراوی دابەشكردوەو 11 موچەی ساڵی 2018شی بە پاشەكەوتكراوی دابەش كردووە، كە دەكاتە 34 موچەی پاشەكەوتكراو.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ساڵی 2015 حكومەتی هەرێم چوار موچەی موچەخۆرانی دابەش نەكردوەو ساڵی 2017ش یەك موچەی تەواوەتی دابەش نەكردوەو لە ساڵی 2019ش وا سێ موچەی تەواوەتی دابەش ناكات، وە كۆی موچە دابەشنەكراوەكان بە تەواوەتی دەكاتە هەشت موچەی تەواوەتی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاوات  شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم هەشت موچەی موچەخۆران قەرزارەو حکومەتیش لەم کاتەدا تواناى نییە ئەو قەرزە بداتەوە.

س.هـ