نوێنەری واشنتۆن لە نەتەوە یەکگرتووەکان : پێوستە عەبدولمەهدی دوای دەستلەکارکێشانەوەی دادگایی بکرێت

عیراق

06/12/2019‌ 647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کێڵی کرافت نوێنەری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند پێوستە عادل عەبدولمەهدی دوای دەستلەکارکێشانەوەی دادگایی بکرێت .


کێڵی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ناکرێت دەسەڵاتدارانی عێراق توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندانی ئاشتیانەکان بەکاربهێنن"، هەروەک گوتوویەتی " سەبارەت بە عێراق دانیشتنیکی لەناکاومان دەبێت و ڕێگە بەهیچ پێشێلکارییەک دژ بە خۆپیشاندەران نادەین ".


نوێنەری وڵاتە یەکگرتووەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێویستە عادل عەبدولمەهدی دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرانبەر بەو پێشێلکاریانەی بەرانبەر بە خۆپیشاندەران کراوە دادگایی بکرێت .


هەروەک لای خۆیەوە جەنین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی گەنجانی عێراق دوور لە بەرژەوەندی حزبی و تائیفی خۆپیشاندان دەکەن و دەسەڵاتدارانی عێراقیش بۆ سەرکوتکردنیان زیاد لەپێویست هێزیان بەکارهێناوە .


هەروەک گوتی لایەنی نەناسراو تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و شەهیدیان دەکەن ، کە هێشتاش بەردەوامن لەسەر ئەو کارە .


نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق گوتی داخستنی دەزگاکانی راگەیاندن و برینی ئینتەرنێت ئاماژەی ئەوەیە دەسەڵاتدارانی عێراق دەیانەوێت شتێک بشارنەوە ، هەروەک گوتی "زۆرینەی خۆپیشاندەران ئاشتیخوازن و دەوڵەت بەرپرسە لە پاراستنیان .

وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی ‎