نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

ئابوری

07/12/2019‌ 119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، كە لەم هەفتەیە بەرزترین ئاستی تۆماركردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.6% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.38 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە. 

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 59.20 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەم هەفتەیە پەیوەندی بەكۆبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاو وڵاتانی ئۆپیك هەیە، كە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.


هـ ـ ح