عادل عەبدولمەهدی لەرێككەوتنی هەولێرو بەغدا پاشگەز دەبێتەوە

عیراق

07/12/2019‌ 7973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێمن مامەند
پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق دەڵێت: بڕیاروابوو رۆژی یەكشەممە بودجەی ساڵی 2020ی  حكومەتی عێراق بنێردرێتە پەرلەمان، بەڵام بودحەیە نایەتە پەرلەمان‌و  عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەریش لەرێككەوتنەكەی نێوان بەغداو هەرێم پەشیمان بووەتەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری كورد لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تایبەت بەشارپرێسی راگەیاند "هەرچەندە بڕیاربوو بودجەی ساڵی 2020ی حكومەتی عێراق بگاتە پەرلەمان، بەڵام پێمان راگەیاندراوەكە حكومەت پڕۆژەكە نانێرێتە پەرلەمان".

لەبارەی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداش ئەحمەد جاجی رەشید رایگەیاند "عادل عەبدولمەهدی لەرێككەوتنەكەی لەگەڵ هەرێم پەشیمان بووەتەوەو وتویەتی: من لەمەودوا سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەرم دەسەڵاتی ئەوەم نییە، كە ئەم رێككەوتنە جێبەجێبكەم".

پەرلەمانتارە كوردەكەی لیژنەی دارایی باسی لەوەش كرد، كە كورد لەم بڕیارە قازانجییەتی، چونكە رێككەوتنەكە لەئەنجوومەنی وەزیران ئیمزای لەسەركراوەو دەبێت حكومەتی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەروەها چاودێری كۆمەڵایەتیش بنێرێت بەبێ ئەوەی حكومەتی هەرێم نەوتەكەی رادەست بكات، ئەمەش لەقازانجی هەرێمە نەوتی خۆی دەفرۆشێت و موچەی پەرلەمانتارانیشی لەبەغداوە بۆ دێت.

ماوەی رابردوو هەولێرو بەغدا گەیشتن بەلێكتێگەیشتن بۆ چارەسەری كێشەی نەوت‌و بودجەو بڕیاریشە لێكتێگەیشانەكەیان لەبودجەدا وەك رێككەوتن جێگە بكەنەوە.

بەپەلە