ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەسەر تەقەكردن لەخۆپیشاندەران ئەنجام دەدات

عیراق

07/12/2019‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەینێ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدات لەسەر لەبارەی روداوەکانی دوێنێ شەوی رابردوی خۆپیشاندەران  ئەنجامدەدات.  

حەسەن کەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە" ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە هەمو ئەو لایەن و کەسایەتیانە دەکات، کە دەربکەوێت پەیوەندیدارن بە کوشتنی خۆپیشاندەرانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمان لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکاندا کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا"  پێویستە فەرماندە سەربازییەکان بەرپرسیاریەتی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران کە ئەستۆ بگرن و رێوشوێنی نوێ بۆ پاراستنی مانگرتوان بگرنەبەر".

لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە روداوەکەی شەوی رابردوی بەغدای دەکەن. 

باسیلەوەشكردووە، لەمەودوا پەرژینی ئەمنی لە چواردەوری خۆپیشاندەران دروستدەکەن.


ئ.خ