سەرۆككۆماری عێراق لەسەر رووداوی تەقەكردن لەخۆپیشاندەران هاتە دەنگ

عیراق

07/12/2019‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرۆككۆمارری عێراق سەرەخۆشی لەقوربانیانی رووداوەكەی شەوی رابردووی گۆڕەپانی سنك و خەلانی دەكات كە زیاتر لە 20 خۆپیشاندەر بەتەقەی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو كوژراوان  هەروەهاجەخت لەوەدەكاتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێری و بەدواداچونی ورد بكەن بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت و ئاشتی مەدەنی پارێزرا و بێت.

نوسینگەی بەرهەم ساڵح  راگەیەندراوێكی لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووی بەغدا بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، "سەرۆك كۆمار بە خەمێكی قوڵەوە و بە ووردی لە رێکارەکانی دۆسیەیی پەلامارە تاوانكارییەكەی دوێنی ئێوارەی هەینێ‌ ٦ی دیسەمبەر دەروانێت وچاودێری دەکات بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت كە دەستدرێژی تاقمە تاوانكار و ئەوانەی لە دەرەوەی یاسان بوە هۆی ئەوەی ژمارەیەك شەهید و بریندار لە ڕیزی ناڕەزاییە جەماوەرییەكان بكەوێتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە،" سەرۆك كۆمار جارێكی تر تەئكید دەكاتەوە لە سەر داوای رەوای هەر هاووڵاتییەك كە لە ڕێگەی نارەزایی و خۆپیشاندانی ئاشتیانەوە دەنگی خۆی بەرزدەكاتەوە و رێگری لە دژی هەر جۆرە كاردانەوەیەكی چەكداری و توندوتیژییە دژ بە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز".

سەرۆك كۆماری عێراق  دووپاتی دەكاتەوە بەرپرسیارییەتی دەزگاكانی ئاسایشی دەوڵەت بەدەر لە پارێزگاریكردن لە خۆپێشاندەرانی ئاشتی خواز و موڵكی گشتی و تایبەت و پارێزگاریكردن لە گیانی ھاووڵاتیانی عێراق بریتیە لە دەستگیركردن و راوەدونانی تاوانكارانی دەرەوەی یاسا و راپێچكردنیان بۆ بەردەم دادگایەكی دادپەروەرانە كە تیایدا ئەو سزا توندە وەربگرن كە شایستەیانە".

هەروەك بەرهەم ساڵح،"  داوا لە هەموو لایەك دەکات كە رێز لە ویستی ئاشتیانەی خۆپیشاندران بگرن كە داوای چاكسازی و پێكەوەیی كۆمەڵایەتی و هەماهەنگی نێوان هاووڵاتیان و دەزگا ئەمنییەكان دەكەن و لەسەر دەوڵەتیش پێویستە پارێزگاری لە ئاسایشی گشتی بكات و رووبەرووی ئەوانە ببێتەوە كە لە دەرەوەی یاسان".

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە" سەرۆك كۆمار بە خەمێكی قوڵەوە سەرەخۆشی لە كەس و كاری تەواوی شەهیدان دەكات و هیوای زوو چاك بوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت".

"تەئكیدیش دەكاتەوە لەسەر سوربوون بۆ یەكڕیزی گەلی عێراق لەم دۆخە ناسكەدا لە پێناو پارێزگاریكردن لە ئاسایشی نیشتمان و مافی هاووڵاتیان، هەروەها جەختیش دەكاتەوە لەسەر ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێری و بەدواداچونی ورد بكەن بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت و ئاشتی مەدەنی پارێزرا و بێت و زامنی ئازادی و دادپەروەری و پەیوەست بوون بە یاساش بكرێت". لنوسینگەی سەرۆككۆمار لەراگەیەندراوەكەی وا دەڵێت.