شارپرێس:
كۆمپانیای بەناوبانگی جاگوار ئاشكرایكرد، كە سەرقاڵی دروستكردنی ئۆتۆمبیلێكی جاگواری جۆری F Type ی نوێیە، كە بەیەكەم ڕكابەری ئۆتۆمبیلی پۆرشی porsche 911 وەرزشی دادەنرێت.
ئۆتۆمبیلی F Type كۆمەلێك تایبەتمەندی جیاوازی بە خۆیەوە بینیوە، خاوەنی بەربەستێكی بەهێزە دژی پێكدادان، ئەم بەربەستە بەڕۆحی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی جاگوار دەناسرێت.
شێوازی لایتی ئۆتۆمبیلەكە گۆڕاوە و تایبەتمەندی LED ی هەیە، كوشنی ئۆتۆمبێلەكان بەجلدێكی ناوازە دروستكراوە، ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی شاشەیەكی 12.3 ئینجە، كە لەگەڵ سیستەمەكانی apple carplay وandroid auto كاردەكات.
ئەم ئۆتۆمبیلە سێ جۆر بزوێنەری هەیە، بزوێنەری 4 پستۆن، كە كێشی 296 ئەسپی هەیەو بزوێنەری 8 پستۆن كێشی 444 ئەسپی هەیە، بەهێزترین بزوێنەریان بزوێنەری super charger ە كە كێشی 567 ئەسپی هەیە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ