مۆزێك بە 120 هەزار دۆلار فرۆشرا

جیهان

08/12/2019‌ 548 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو كاری هونەری سەر دیوار، كە جگە لە مۆزێكێك هیچی تر نەبوون، لە پێشانگای ئارت بازڵ، لە شاری میامی ئەمریكا، بە 120 هەزار دۆلار فرۆشران.

كارە هونەرییەكە لەلایەن پەیكارسازی ئیتاڵی مارسیۆ كاتیلانەوە دروستكراوە  بەناوی comidian ەوە نمایش كرا.

ڕێكخەرانی پێشەنگاكە وتیان: ژن و پیاوێكی فەڕەنسی هەر یەك لەو كارە هونەرییانەیان بە 120 هەزار دۆلار كڕیوە، وا پێشبینی دەكرێت نرخی سێیەم كاری هونەری هاوشێوەی ئەو كارە بگاتە 150 هەزار دۆلار.

پێگەی ئارت نێت بڵاویكردووەتەوە، هونەرمەند مارسیۆ كاتیلان مۆزێكێكی لە یوپەرماركێتێك كڕیوە، لە ڕێگەی لەزگەیەكەوە بەدیواری پێشانگای ئارت بازڵ هەلیواسیوە و وەكو كارێكی هونەری مۆدێرنەو لەلایەن ژن و پیاوێكەوە بە نرخێكی گران كڕاونەتەوە.

وەرگێڕأن: ڕەنج ڕەسوڵ